جێگری یەكەم میوانداری كۆمەڵێك گەنج دەكات لەسەرجەم پارێزگاكان بۆ تاوتوێكردنی كۆمەلێك پرس كە بەلای گەنجان گرنگە

بەڕێز موحسین مەندلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، “جەختیكرد لە پشتیوانیكردنی لەگەنجان و پاڵپشتیكردنیان لەسەرجەم نێوەندەكان لەڕێی دەسەڵاتی یاسادانانەوە” وتیشی “گرنگە ئاسۆی نوێ لەبەردەمی گەنجاندا بكرێتەوە، لەسەرجەم ئاستە زانستی و كۆمەلایەتی و ئابورییەكان”.

مەندەلاوی لەمیانی دیداری لەگەل گەنجان باسی لەوەكرد، جیهان بەرەو داهێنان لەسەرجەم بوارەكان و لەكۆی ئاستەكان هەنگاودەنێت لەگەڵ كردنەوەی ئاسۆی نوێ لەبەردەم گەنجان، ئاماژەشی بەگرنگی یەكخستنی هەوڵەكان كرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاستەنگەكانی بەردەم گەنجان لەسەرجەم پارێزگاكان .

جێگری یەكەم پشتیوانی و پاڵپشتی هەمیشەیی لە گەنجان لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق دووپاتكردەوە لەڕێی دەسەلاتی یاسادانان و بەشێوەیەكی راستەوخۆ، هیوای سەركەوتن و بەردەوامیشی بۆ خواستن لەكارەكانیان بەپشتیوانی سەرجەم هاوڵاتیان .

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

٢٠٢٢/١٢/١٧