لەمیانی دیداری لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی كۆمەڵەی كورتەباڵاكان.. مەندەلاوی داوای دیاریكردنی رێژەیەك دەكات بۆ دامەزراندنی كورتەباڵاكان, لیژنەی كاریش رادەسپێرێت بۆ تەواوكردنی یاسای چاودێری كەمئەندامان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی دووشەممە لە نوسینگەكەی, پێشوازیكرد لە بەڕێز (مستەفا بەدر) سەرۆكی كۆمەڵەی كورتە باڵاكان و ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمەڵەكە, بۆ تاوتوێكردنی پێداویستیەكانیان و گوێگرتن لە داواكارییەكانیان.
مەندەلاوی لە دیدارەكەدا, چەند پەیوەندییەكی تەلەفونی ئەنجامدا لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدڕاڵی و, ژمارەیەك لە بەرپرسانی جێبەجێكار لە وەزارەتی پەروەردە, بۆ تاوتوێكردنی پێویستی ئەوەی لە دامەزراندنە تازەكاندا كورتە باڵاكانیش بگرێتەوە.
جێگری یەكەم, لیژنەی كارو رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی راسپارد بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی وەزیران, بۆ جێكردنەوەی ئەو تێبینیانەی نوێنەری كورتەباڵاكان پێشكەشیان كردووە, بەجۆرێك زامنی تەواوكردنی پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان بكات و پێشكەش بە سەرۆكایەتی ئەنجومەن بكرێت, بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی دانیشتنەكانەوە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/١٠/٣٠