سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکەن

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و محەمەد رێکان حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازیان کرد لە سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

لە دیدارەکە تاوتوێی ئامادەکارییەکان و رێوشوێنەکانی کۆمسیۆن کرا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و جەختکرایەوە لەسەر ئەنجامدانی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە 18 کانونی یەکەمی داهاتوو لەگەڵ گرنگی دەستەبەرکردنی پشتیوانی تەواو بۆ ئەو ئيستحقاقە نیشتمانیە.

بەرێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رونیکردەوە راسپاردەی توند دراوە بە سەرجەم وەزارەتەکان و دامەزراوەکانی دەوڵەت و جەختکراوەتەوە لەسەر پشتیوانی بۆ کۆمسیۆن لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی لە پێناو سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکە کە ئەنجامەکەی گوزراشتی راستەقینە بکات لە ئیرادەی گەلەکەمان.

لای خۆیەوە بەرێز سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەکرد کە هەڵبژاردن ئیستحقاقێکی دەستوریە و دەسەڵاتی یاسادانانیش شانبەشانی دەسەڵاتی جێبەجێ کردن پشتیوانی لە کۆمسیۆن دەکات بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی بە باشترین شێوە.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران

30 تشرینی یەکەم 2023