لەمیانی دیداری لەگەڵ جێگری یەكەمی سەرۆكی كۆماری ئێران.. مەندەلاوی: ئەنجومەنی نوێنەران پەرۆشە بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنە دووقۆڵییەكان و چالاككردنی كاری لیژنە پەرلەمانی و حكومیەكان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, لە شوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری, رۆژی دووشەممە,(4ی كانونی یەكەمی 2023), لەگەڵ بەڕێز محەمەد موخبر, جێگری یەكەمی سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبوەوە, بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك دۆسیەی گرنگ و هاوبەش.
مەندەلای جەختیكرد: ئەنجومەنی نوێنەران بە پەرۆشیەكی زۆرەوە بەدواداچون بۆ چالاككردنی رێككەوتنە دووقۆڵیەكان دەكات لە ئاستەكانی سیاسی و پەرلەمانی و ئابوری و ئەمنی و, پێویستی گرتنەبەری هەڵوێستێكی یەكگرتووی عەرەبی و ئیسلامی, لە تاوانە كۆمەڵكوژییەكانی زایۆنیزم دژی غەزە.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/١٢/٤