لیژنەی مافی مرۆڤ بەشداری له دانیشتنی دیالۆگ لەسەر دادپەروەری ڕەگەزی له عێراق دەکات

لیژنەی مافی مرۆڤ بە نوێنەرایەتی پەرلەمانتار نیسان ئەلزایر ئەندامی لیژنەکە، ڕۆژی دووشەممە بەشداری کرد لە کۆبوونەوەیەکی دیالۆگ لەسەر دادپەروەری ڕەگەزی و بەرەوپێشبردنی مافەکانی هاوڵاتی عێراقی بە ڕەچەڵەکی ئەفریقی لە بارەگای نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا .
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە دۆسیەکە کرا سەبارەت بە جێبەجێکردنی بنەمای دادپەروەری و یەکسانی و بڕگەکانی یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٤ / ١٢ / ٢٠٢٣