لێژنەی ڕۆشنبیری پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی گەلی عێراق و بازنەکانی هونەری دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی ئاوازدانەری گەورە کهوکەب حەمزە
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنهوارو ڕاگەیاندنی پەرلەمان، سهرهخۆشی له خێزانی هونهری عێراقی كرد، بەبۆنهی کۆچی دوایی هونەرمەندو ئاوازدانەری گەورە کهوکەب حەمزە، کە بەهۆی کێشەی تەندروستی لەناکاو لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی دانیمارک کۆچی دوایی کرد.
سەرۆکی لیژنەکە بهڕێز فاروق حەنا عەتۆ و ئەندامانی لیژنه ڕایانگەیاند، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئاوازدانەر کهوکەب حەمزەمان پێگەیشت، کە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بە گۆرانییە شیرینەکانی بۆ گۆرانیبێژانی عێراقی و عەرەب ناوبانگی دەرکردبوو و لە سەرەتای ژیانی هونەرییەوە چەندین بەرهەمی مۆسیقی و شانۆیی بەجێهێشتووە کە لە مێشکماندا چەقیون.
لیژنەکە پرسەو سەرەخۆشی قووڵی خۆی ئاراستەی گەلی عێراق و ئاوازدانەران و سەرجەم هونەرمەندانی عێراق و کەسوکاری کۆچکردوو و خۆشەویستانی کرد، بۆ ئەم له دهستدانه گەورەیەو داوای لە خوای گەورە کرد بە ڕەحمەتی خۆی شاد بکات.
انا لله وانا الیه راجعون
فهرمانگهی ڕاگەیاندن
ئهنجومهنی نوێنهران
4/2/2024