دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ، پیرۆزبایی له كریستیانه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ئیسته‌ری پیرۆز ( جه‌ژنی قیامه‌ت)
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، به شانازییه‌كی زۆره‌وه پیرۆزبایی له رۆڵه‌ی گه‌له ره‌سه‌نه‌كه‌مان له‌براو خوشكه كریستیانه‌كان كرد، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ئیسته‌ر ( جه‌ژنی قیامه‌ت )، به‌ڕێزی جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایشی ئاڕاستەی كریستیانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و جیهان کرد له‌م رۆژانه پیرۆزه‌دا.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، هیوای بۆ كریستیانه‌كان خواست به‌رده‌وام له به‌ختیاری و سه‌قامگیری زیاتر‌و ئاشتی و ئارامیدابن، خوای گه‌وره خێر‌و خۆشیان پێببه‌خشێت.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، داوایكرد ئه‌م بۆنه گرنگه بکرێتە وێستگەیەک بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و برایه‌تی نێوان پێكهاته‌كان و ده‌ستگرن به ناسنامه‌ی نیشتمانییه‌وه.
هه‌موو ساڵێك و عێراقییه‌كان له‌خێرو به‌ره‌كه‌تدابن …
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
31ی ئاداری 2024