لیژنەی یاسایی پەرلەمان یاسای خزمەت و خانەنشینی فەرمانبەرانی شارستانی لە وەزارەتی ناوخۆ تاوتوێدەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەی یاسایی پەرلەمان بەسەرۆکایەی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی چەند ئەندامێکی لیژنەکە، میوانداری دکتۆر حوسێن عەوادی بریکاری باڵای وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی وەزارەت و کادیرە پێشکەوتووەکان کرد، بەمەبەستی تاوتوێکردنی یاسای خزمەت و خانەنشینی فەرمانبەرانی شارستانی لە وەزارەتی ناوخۆ.
لەمیانەی دیدارەکەدا بابەتی ئەرکی فەرمی فەرمانبەرانی شارستانی لە وەزارەتی ناوخۆ و ئەژمارکردنی خزمەتی پێشووی ئەو فەرمانبەرانە لە وەزارەت گفتوگۆی لەبارەوە کرا، جەختیشکرا لەسەر ڕەچاوکردنی ئەو ئەرکانەی بە فەرمانبەری شارستانی دەسپێردرێت لە وەزارەتی ناوخۆ، لەگەڵ پاپەندبونی یاسایی بە ئەرکی گشتییەوە.
لیژنەکە پێداچوونەوەی بە ڕێکارەکانی وەزارەتدا کرد، بۆ پێدانی کارتی نیشتمانی و پاسپۆرت، بە جەختکردنەوە لە جێبەجێکردنی یاسا لەگەڵ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی.
لەسەر ھەمان تەوەر، لیژنەکە جەختی لە گرنگی پڕکردنەوەی میلاکی فەرمانگەکان کردەوە، لەپێناو بەزویی ڕایکردنی کارەکان لە پرۆسەی تۆمارکردن و پێدانەوەی کارتی نیشتمانی و پاسپۆرت، ھەروەھا کردنەوەی چەند بنکەیەکی تر بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو ھاوڵاتیانەی سەردانی فەرمانگەکانی تۆمار دەکەن.
ھاوکات لیژنەکە لەگەڵ بریکاری وەزارەت ھەمواری یاسای خزمەت و خانەنشینی ھێزەکانی ئاسایش و ناوخۆی تاوتوێکرد، بەجۆرێک کە بگونجێت لەگەڵ بەرژەوەندی گشتی. دواتر لیژنەکە پرسیاریکرد دەربارەی ڕێکارەکانی پێدانی ڕەگەزنامەی عێراقی بەو پەنابەرانەی بە پێی یاسا بۆ ماوەی دە ساڵ لەعێراقدا نیشتەجێن، لای خۆیەوە وەزارەت ئەو ڕێگایانەی ڕوونکردەوە کە گیراونەتەبەر لە پێدانی ڕەگەزنامەی عێراقی پشتبەست بەیاسا و ھەبوونی مەرجەکان لەو کەسانەدا.
لەلایەکی دیکەوە لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی بابەتی پلەبەرزکردنەوەی ئەو ئەفسەرانەی مۆڵەتی خوێندنیان پێدراوە لەخشتەی تەموزی ساڵی ٢٠٢٤ دا .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٢/٢٥