لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان بڕیارەکانی ناو بەرنامەی کارەکانی خۆی‌ تاوتوێ دەکات

لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێک پێكناهێنن، بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید حەسەن دەڕاجی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەست، لەبارەگای لیژنەکە لەناو ئەنجومەنی نوێنەران .
لەمیانی دیدارەکەدا لیژنەکە تاوتوێی ژمارەیەک لە بڕیارەکانی ناو بەرنامەی کارەکانی کرد، لەوانە ئاگاداربوون لە بەرەوپێشچونەکان و بارودۆخی خزمەتگوزاریەکان لەسەرجەم پارێزگاکاندا.
لیژنەکە ڕێکەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی بەرفراوان بۆ سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەھەموو عێراق، کە مەبەست لێی بریتیە لە زانینی دیدگای ئایندەیی و تەکنیکی و ھەروەھا پلانی دانراو بۆ کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان.
ھاوکات لیژنەکە بڕیاریدا لەڕۆژانی داھاتوودا بەشێوەیەکی بەرفراوان سەردانی پارێزگاکان بکات، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخی پارێزگاکەو پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە ھەر پارێزگایەک و وەستان لەسەر گرفت و بەربەستەکان کە ڕووبەڕووی کاری پارێزگاکان دەبنەوە.
لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا لیژنەکە تاوتوێی ئەو نوسراوە فەرمیانەی کرد، کە لەلایەن پەرلەمانتارە بەڕێزەکانەوە بۆ لیژنەکە نێردراون و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست دەربارەیان و بەرزكردنه‌وه‌یان بۆ لایەنەپە یوەندیدارەکان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٢/٢٥