لیژنەی یاسایی پەرلەمان میوانداری لیژنەی فەرمانی وەزاری (١١١٠٢) دەکات

لیژنەی یاسایی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە، میوانداری لیژنەی کاروبارە وەزاریەکانی (١١١.٢) ی کرد، كه‌ ڕاسپێردراوه‌ بە ئامادەکردنی ڕەسنووسی ھەموارکردنی یاسای ماددەی ھۆشبەرو کارتێکەرە دەروونیەکان ژمارە ٥٠ ساڵی ٢٠١٧.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، ھەروەک ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان ئامادەیبوون، تاوتوێی ئەو پێشنیارانە کرا كه‌ سەبارەت بە ڕەشنوسی یاساکە پێشکەش کرابوو.
لیژنەی فەرمانی وەزاری ڕاسپێردراو بە ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاساکە کە نوێنەری ھەریەک لە دادوەری و تەندروستی و ناوخۆ سەندیگای دەرمانسازانی تێدایە، گرگترین ئەو سەرنج و تێبینی و پێشنیارانەیان خستەڕوو کە پێشکەشیان کردبوو، کە بریتیبوون لە پێکھێنانی لایەنێکی تایبەتمەند کە ڕابسپێردرێت بە ڕووبەڕووبونەوەی ماددەی ھۆشبەر و ئامادەکردنی چەند سەنتەرێکی تەندروستی بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی ئالودەبوون و ھەروەھا پێویستی ئەنجامدانی شیکاری بەشێوەیەکی بەردەوام بۆ ھەندێک لایەن کە لە یاساکەدا دەستنیشان دەکرێن.
هه‌روه‌ها جەختیان كرده‌وه‌ لە سه‌ر پێویستی‌ ھەبوونی چارەسەری دیکە، بەدەر لە چارەسەری‌ ئەمنی و تەندروستی، ئەویش بریتیە لە ھەڵمەتی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و ئایینی و ڕاگەیاندنەکان، بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی ھاوڵاتیان لە مەترسی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە دەروونیەکان.
ھاوکات لە دیدارەکەدا جەختكرایه‌وه‌ لە سەر بەردەوامبوونی گفتوگۆکان و گۆڕینەوەی دیدگاو بۆچوونەکان سەبارەت بە پێشنیارە پێشکەشکراوەکان، بڕیاریش درا كه‌ لە کۆبوونەوەی داھاتوودا میوانداری وەزیرانی دادو کار بکرێت.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/١٠/١