لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەبەستێت بۆ تاوتوێکردنی بەرنامەی کارەکانی

لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/١٠/١ لە بارەگای لیژنە لە ئەنجومەنی نوێنەران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید دەڕاجی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە بەست، بۆ تاوتوێکردنی بەرنامەی کارەکانی.
لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لە سەر بڕگەکانی ناو بەرنامەی کار کە گرنگترینی بریتیبوو لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ناو ئاھەنگی ھاوسەرگیریەکەی قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا، ھەروەھا پرسی ھاتنەکایەی پارێزگاکان بەپێی ئەو ڕێکارانەی کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵیەوە دانراوەو ڕێنماییدان بۆ بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتێک بۆ بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تاوەکو ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەربگیرێت سەبارەت بە ڕێکارە پێشنیارکراوەکان لەکاتی دروستبوونی پارێزگای نوێدا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئه‌ندامانی‌ لیژنەکە ڕێکەوتن له‌ سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ سەردان بۆ پارێزگای نەجەف، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی پرۆژەو خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان لە لایەن لایەنە تایبەتمەندەکانی پارێزگاکەوە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/١٠/١