لیژنەی یاسایی پەرلەمان لەگەڵ نوێنەرانی فڕۆکەوانه خانەنشینكراوهكان کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە دوو ئەندامی لیژنەی یاسایی کە پێکھاتبوون لە پەرلەمانتاران سەجاد سالم و موحەممەد عەنوز لەگەڵ نوێنەرانی فڕۆکەوانە خانەنشینكراوهكان کۆبوونەوە.
لە میانەی دیدارەکەدا لیژنە گوێی بۆ داواکاریەکانی شاندی میوان گرت، کە خۆی دەبینیەوە لە ھەموارکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە (٢٦) ی ساڵی ٢٠١٩ بە تایبەتی ماددەی (١٦) یاساکە، تاوەکو دەرماڵەی كهرتی فڕۆکەوانی بیانگرێتەوە وەک ھاوتا فڕۆکەوانە مەدەنیەکان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٤/٤/٢٠٢٣