دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا پیرۆزبایی لەڕێككەوتنی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات لەبارەی دۆسیەی نەوت.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق, ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 4/4/2023 لەبەیاننامەیەكدا, پیرۆزبایی لەڕێككەوتنی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد سەبارەت بەدۆسیەی نەوت, جەختیشكرد لەوەی ئەو ڕێككەوتنەی ئەمڕۆ لەنێوان هەردوولا لەكەشێكی ئەرێنیدا واژوكرا, ڕێگە خۆشدەكات بۆ چارەسەركردنی پرس و دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدادو هەولێر لەچوارچێوەی دەستوردا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
4ی نیسانی 2023