لیژنەی یاسایی پەرلەمان لەگەڵ شاندی دامەزراوەی کۆنراد ئادیناوەری ئەڵمانی کۆدەبێتەوە

بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ژمارەیەک په‌رله‌مانتار، لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ شاندێکی دامەزراوەی کۆنراد ئادیناوەری ئەڵمانی (KAS) کۆبوویەوە.
لەدیدارەکەدا باس لە ئەرکەکانی دامەزراوەکە لە عێراق و گرنگترین چالاکییەکان کە بەنیازە ئەنجامی بدات كرا.
لەلای خۆیەوە بەڕێوەبەری دامەزراوەی کۆنرادی ئەڵمانی لە عێراق گرنگترین پسپۆڕی و ئەرکەکان کە ئەنجامی دەدات و ئه‌و ئامانجانه‌ی‌ کە لەپێناویدا کاردەکات خستەڕوو، لەوانە مۆدێرنکردنی دیموکراسی و بەهێزکردنی سەروەری یاسا و دامەزراندنی حوکمڕانییەکی باش.
ھەر لە دیدارەکەدا جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریکاری و گۆڕینەوەی شارەزایی یاساییەکان ھەروەھا سوود وەرگرتن لە ئەزمونی ئەڵمانیا لە بواری یاسادانان کرایەوە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٦/١