لیژنەی یاسایی پەرلەمان تاوتوێی چەند یاسایەک دەکات کە بۆ لیژنەکە نێردراوە

لیژنەی یاسایی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی بەست، بەمەبەستی تاوتوێکردنی یاساکانی ناو بەرنامەی کار.

لەمیانی دیدارەکەدا ئامادەبووان ڕێکەوتن لەسەر ناردنی ھەردوو پرۆژە یاسای دەستەی سکاڵاکانی موڵکدارێتی ژمارە (١٣) ی ساڵی ٢٠١٠ ، و پرۆژە یاسای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە (٥٢) ی ساڵی ٢٠٠٣ ی ئەنجومەنی شۆڕشی ھەڵوەشاوە ، بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن تاوەکو بخرێتە ناو بەرنامەی کارەکانی ئەنجومەنەوە بۆ خوێندنەوەی یەکەم.

لەسەر ھەمان تەوەر لیژنەکە کۆتایی بە ڕاپۆرتەکەی ھێنا پەیوەست بە پێشنیازی ھەمواری یەکەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی ژمارە ( ٨) ی ساڵی ١٩٨٨ ، تاوەکو بخرێتە ناو بەرنامەی کارەکانی ئەنجومەن و خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٢/١