لیژنەی کشتوکاڵی پەڕلەمان سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ دەکات و تاوتوێی دۆخی‌ کشتوکاڵی‌ لە هەرێمی کوردستاندا دەکات

جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکانی پەڕلەمان، پەڕلەمانتار زوزان کۆچەر، ڕۆژی چوارشەممه‌، سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵی کرد، بۆ تاوتوێكردنی‌ دۆخی‌ کشتوکاڵی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا.
پەڕلەمانتار کۆچەر چاویكه‌وت بە بەڕێز بریکاری بەڕێوەبردنی وەزارەتی کشتوکاڵ دکتۆر مەهدی سهر جبوری، لە نووسینگەی‌ فەرمیدا بۆ تاوتوێكردنی چالاکی کشتوکاڵ و گرفتەکان و چۆنیەتی دانانی چارەسەریەکان بۆیان.
دیداره‌كه‌ بەئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی پلان و بەدواداچوون دکتۆر یاسر حەسەن ساڵح و یارمەتیدەری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی مستەفا ئەعسەم به‌ڕێوه‌چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی‌ کشتوکاڵی و کێشەکانی‌ به‌رده‌م پاڕێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ئەو تێبینیانەی‌ کە خاتو زوزان کۆچەر پێشکەشی‌ كرد تاوتوێكرا.
جبوری ئامادەیی وەزارەته‌كه‌ی‌ پیشاندا بۆ هاریکاری و پێشکەشکردنی ئەو پەڕی هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی ڕێگریەکان، سەرەڕای پێکهێنانی لیژنەیەکی وەزارەت بەو شێوەیەی كه‌ بگونجێت لە گەڵ ئاراستەییەکانی پایە بڵند وكاریگه‌ری‌ هه‌بێت له‌سه‌ر باشتركردنی‌ دۆخی‌ كشتوكاڵی‌ و زیادكردنی‌ به‌رهه‌م و به‌رزكردنی‌ كوالیتی، بۆ خزمه‌تكردنی‌ وڵات و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی‌ داهاتی‌ گشتی‌.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١/٢/٢٠٢٤