لیژنەی یاسایی پەرلەمانیی گفتوگۆ دەکات لەبارەی خشتەی کارەکانی بۆ ئەم وەرزەی یاسادانان:

ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٢٠/٧/٢٠٢٢ کۆبونەوەکانی دەست پێکردەوە بۆ وەرزی نوێ ی یاسادانان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ( محمد عەنوز) سەرۆکی تەمەن و ئەندامانی لیژنە ، لە میانی کۆبونەوەکە بڕیاردرا بە پێی دەستورو پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەستبکرێت بە دراسەکردن و گفتوگۆکردنی ئەو پرۆژە یاسایانەی کە لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەن لەگەڵ سەرۆک فراکسێۆنەکان بە کۆدەنگی ڕێکەوتنیان لەسەرکراوە، بەتایبەت ئەو پرۆژە یاسایانەی کە زۆر گرنگن و پەیوەستن بە پێداویستی ھاوڵاتیانەوە.
– لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکە ئامادەبووان ڕێکەوتن کە بەپێ ی خشتەیەکی دیاری کراو میوانداری بەرپرسەکان بکەن لە دەسەڵاتی جێ بەجێ کردن بەمەبەستی ھەڵوێستەکردن ولەسەر داخوازی و پێداویستی ھاوڵاتیان و گرنگی کارکردن لەسەر ئەو پرۆژە یاسایانەی کە لە خولەکانی پێشوودا گفتوگۆیان لەبارەوە نەکراوە.

ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠/٧/٢٠٢٢