ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران تاوتوێی‌ سه‌رپێچیه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر خاكی‌ عیراق ده‌كات و لیژنه‌یه‌ك پێكدێنێت بۆ به‌دواداچوونی‌ قه‌یرانه‌كه‌

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23/7/2022 له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی‌ خۆیدا، له‌ وه‌رزی‌ یاسادانانی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ یاسادانانی‌ یه‌كه‌مدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی‌ 242 په‌رله‌مانتار، وبه‌ئاماده‌بوونی‌ هه‌ردوو وه‌زیری‌ به‌رگری‌ و ده‌ره‌وه‌و سه‌رۆك ئه‌ركانی‌ سوپاو جێگری‌ پرۆسه‌كانی‌ هاوبه‌ش، تاوتوێی‌ نوێنه‌ران تاوتوێی‌ سه‌رپێچیه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر خاكی‌ عیراق كرد.
سه‌ره‌تا ئاماده‌بووان سوره‌تی‌ فاتیحه‌یان له‌ سه‌ر گیانی قوربانیانی بوردومانه‌كه‌ی‌ سوپای توركیا و شه‌هیدانی‌ عیراق خوێنده‌وه‌، دواتر وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڕێز فوئاد حسێن شیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ سه‌باره‌ت هێرشه‌كه‌ پێشكه‌شكردو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانیدا لیژنه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ وكارگێڕی‌ وسیاسی پێكبهێندرێت بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ شوێنی‌ بوردومانه‌كه‌.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ عیراق سكاڵایه‌كی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌سه‌ر توركیا تۆماركردووه‌ و ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو دانیشتنێكی‌ له‌ ناكاو ده‌به‌سترێت بۆ تاوتوێكردنی‌ ئه‌و بابه‌ته‌.
دواتر هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان وه‌زیری‌ به‌رگری‌ و سه‌رۆكی‌ ئه‌ركانی‌ سوپا وقه‌رمانده‌ی‌ پرۆسه‌كانی‌ هاوبه‌ش ڕونكردنه‌وه‌یان سه‌باره‌ت ڕوداوه‌كه‌ پێشكه‌شكرد وئاماژه‌یان به‌ چه‌كداره‌كانی‌ پارتی كرێكارانی‌ كوردستان له‌ ناو خاكی‌ عیراق وسروشتی‌ جوگرافی ئاڵۆزی‌ ناوچه‌كه‌ كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش وبه‌رگری‌ په‌رله‌مان داوای كشانه‌وه‌ی‌ سوپای‌ توركیا له‌ خاكی‌ عێراق كرد، له‌ هه‌مان كاتیشدا داوایكرد كه‌ چه‌كداره‌كانی‌ پارتی كرێكارانی‌ كوردستان له‌ عیراق ده‌ربكرێن وسوپای‌ عیراق له‌ سنوره‌كاندا بڵاوه‌ی‌ پێ بكرێت، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ڕێكه‌وتنامه‌ ئه‌منیه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتی‌ توركیا.
له‌ كۆتاییدا سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن فه‌رمانیدا به‌ پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ په‌رله‌مانی‌ له‌ هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ ئاسایش وبه‌رگری‌ وپه‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌، بۆ به‌دواداچوونی‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌ت سه‌باره‌ت ئه‌م قه‌یرانه‌ و ئه‌و ڕێوشوێنه‌ حكومیانه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌نجامدراوه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كه‌ وپێشكه‌شكردنی‌ ڕاپۆرتی‌ تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌ له‌ دانیشتنی‌ ڕۆژی‌ سێ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو.

دواتر دانیشتنه‌كه‌ هه‌ڵگیرا

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
/ته‌مموز23/2022