لیژنەی ھەرێم و پارێزگاكانی‌ پەرلەمان چاوی بە نوێنەری موختارەکان دەکەوێت

لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێک پێکناھێنن، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/١/٢٨، بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید دەڕاجی و بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، چاویکەوت بە نوێنەرانی چینی موختارەکان، بۆ تاوتوێکردنی پرۆژە یاسای موختارەکان .
لەمیانی دیدارەکەدا لیژنەکە گفتوگۆیکرد لەسەر ئەو ماددانەی ناو یاساکە کە پەیوەستن بە کاری موختارەکان و یارمەتیدانیان لە ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانیان، جگە لە ئاگاداربوون لەو کێشەوگرفتانەی کە موختارەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن، پێش ئەوەی بەرزبکرێتەوە بۆ ئەنجومەن و دەنگ لەسەر یاساکە بدرێت، بەو ئومێدەی لیژنەکە چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزێتەوە.
لای خۆیانەوە نوێنەری موختارەکان لەکۆتایی دیدارەکەدا سوپاس و پێزانینیان ئاراستەی لیژنەی ھەرێمەکان کرد لەپای ئەو ڕۆڵە چاودێریەی کەوا لیژنەکە پێیھەڵدەستێت.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١/٢٨