لیژنەی خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمانی خوێندنەوە لەڕاپۆرتی خوێندنەەوەی دووەمی پڕۆژەی‌ یاسای یەکەمی‌ یاسای سندووقی نیشتەجێکردنی عێراقی ژمارە ٢٣ی‌ ساڵی ٢٠١١ دەکات

لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمانی بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار عەلی حمیَداوی سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی لیژنه‌، ڕۆژی شەممە ٢٧/١/٢٠٢ کۆبوونەوەیەکی بەست.
ئەندامانی لیژنه‌ تاوتوێی ڕاپۆرتی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەی‌ یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای سندووقی نیشتەجێکردنی عێراقی ژمارە ٢٢ی‌ ساڵی ٢٠١١ كرد، کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ڕه‌وانه‌ی‌ لیژنه‌ كراوه‌و لە دانیشتنی (١) لە١٥/٧/٢٠٢٣دا خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ كراوه‌، ئەوکاتە لیژنەی خزمەتگوزاریەکان تێبینیەکانی خۆی نووسییەوە، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی‌ سندووقی نیشتەجێکردن و ڕاسپاردەکانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ هەموار کردنەکانەوە دركردو خستنیە ناو دەقی یاساکەوە.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمانی جەختیكرده‌وه‌ لەسەر پێویستی ڕۆیشتن بۆ تەواوکردنی قۆناغەکانی دانانی یاسای سندووقی نیشتەجێکردنی عێراقی ژمارە ٢٢ ساڵی ٢٠١١ و لیژنەکە ڕاپۆرتی خوێندنەوەی دووەمی بۆ یەکەم هەموارکردنەکه‌ی‌ پێشکەش كرد لەمیانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌به‌سترێت.

 

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٧/١/٢٠٢٤