لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان کۆمەڵێک دۆسیەی ناو بەرنامەی کاريدا تاوتوێ دەکات

لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان و ئەو پارێزگایانەی ھەرێم پێکناھێنن بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید حەسەن دەڕاجی و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/٢/١٣ لە بارەگای سەرەکی لیژنە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەست.
لیژنەکە تاوتوێی کۆمەڵێک دۆسیەی خزمەتگوزاری کرد گرنگترینیان بارودۆخی پرۆژەکان لە پارێزگاکان و ئاگاداربوون لە دواین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکان لە پرسە جیاجیاکانی پەیوەست بە ئەنجومەنی پارێزگاکان.
لەلایەکی دیکەوە لیژنەکە ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی کاتێک لەڕۆژانی داھاتوودا، بەمەبەستی میوانداریکردنی دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرھێنان، لەپێناو گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە کەرتی وەبەرھێنان لە پارێزگا جیاجیاکاندا، ھاوکات لەمیانی دیدارەکەدا تاوتوێی ماددەکانی ناو یاسای موختارەکان و بەدواداچوونی مافەکانی خانەنشینی تایبەت بە موختارەکان کرا، ھەروەھا ئەگەری پشتیوانیکردنی ئەم چینە گرنگە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٢/١٣