لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان لە گەڵ پارێزگاری نەجەف کۆدەبێتەوە

لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٣/١٠/٣ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید دەڕاجی سەرۆکی لیژنەو بەیاوەری ئەندامانی لیژنە، لەگەڵ بەڕێز دکتۆر ماجید وائیلی پارێزگاری نەجەف و کادرە پێشکەوتووەکانی پارێزگا کۆبوویه‌وه‌.
لە دیدارێکدا گوێ بۆ باسێکی گشتگیری بەڕێز پارێزگار گیرا سەبارەت بەو پرۆژانەی کە جێبەجێکراون و ئەوانەش کە کارکردن تێیدا دواکەوتووەو ئەو لەمپەرانەش کە بووەنه‌تە ھۆکاری تەواونەبوونیان، لیژنەش بەڵێنی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانیدا، بە ھاوکاری لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
لە لایەکی دیکەوە لیژنەی ھەرێمەکان سەردانی نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە پارێزگاکە کردو گوێبیستی کارو چالاکییەکان بوو کەوا لەلایەن بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی نوسینگەوە پێی ھەڵدەستن، بە ھاوئاھەنگی لە گەڵ پەرلەمانتارە بەڕێزەکانی پارێزگاکە.
لە کۆتایی سەردانەکەدا لیژنەکە داوایکرد بەردەوام بن لە کارکردن و ڕاییکردنی سەرجەم مامەڵەکانی ھاوڵاتیان، ھەروەھا لە سەر ئەو پێشوازی و میواندارییە سوپاسی بەڕێز پارێزگارو ئامادەبووانی کرد.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/١٠/٤