لیژنەی ئافره‌تی‌ پەرلەمان میوانداری سەرۆکی دادگای بەغدا دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5/10/2023، لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا عەبدولجەبار شمەری، سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه‌، له‌ باره‌گای‌ لیژنه‌، میوانداری دادوەر نەوال سەبری تۆفیق سەرۆکی دادگای مێردمنداڵانی‌ بەغدا ڕەسافە كرد .
لە میانەی میواندارییەکەدا کە ژمارەیەک لە نوێنەرانی لیژنە جۆراوجۆرەکانی پەرلەمان ئامادەیبوون، دیارترین ماددەو بڕگەکانی پڕۆژەی‌ یاسای پاراستنی منداڵان بە وردی و فراوان گفتوگۆیان لەسەر کرا، لە کاتێکدا ئامادەبووان جەختیان كرده‌وه‌ لەسەر ئەو بڕگەیە کە پێناسەی منداڵ دەکات، کە دەبێت لەگەڵ قۆناغەکانی تەمەنی منداڵەکە هاوتا بێت لەگەڵ یاسادا، هەروەها ئەو بڕگەیەی سزاکان بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی زیادبوونی توندوتیژی کە لەم دواییانەدا زیادبووه‌ .
هەروەها ئاماده‌بووان گوێبیستی‌ ئەو بۆچوونە یاساییانەی بوون کە لەلایەن دادوەرەوە پێشکەشکران لە سەر پڕۆژەی‌ یاساکە، بۆ سوودوەرگرتن لەو کاتەی یاساکە پەسەند دەکرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پەرلەمانتار شمەری ستایشی بەشداریکردن و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکانی دیکەی پەرلەمانی کرد بۆ تەواوکردنی یاسای پاراستنی منداڵ.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٥ / ١٠ / ٢٠٢٣