لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان لەگەڵ نوێنەری چینی موختارەکان کۆدەبێتەوە

لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان و ئەو پارێزگایانەی کە ھەرێمێک پێکناھێنن ، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی کانونی دووەم ، بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار جەواد کەزومی جێگری سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی پەرلەمانتار ئەمیر مەعموری ، لەبارەگای لیژنەکە چاویکەوت بە نوێنەری موختارەکان ، بەمەبەستی تاوتوێکردنی ماددەکانی پرۆژە یاسای موختارەکان.
لەمیانی دیدارەکەدا لیژنەکە گفتوگۆیکرد لەسەر ئەو ماددە یاساییانەی کە پەیوەندیدارن بە یاسای موختارەکان و ، ھەروەھا سەیرکردنی داواکارییەکانیان بریتی بوو لە بابەتی ھەژمارکردنی خزمەتی خانەنشینی.
لیژنەکە داوای لە موختارەکان کرد ، لەڕۆژانی داھاتوودا پێشنیازەکانیان بنێرن بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەگەڵ لایەنە تایبەتمەندە پەیوەندیدارەکاندا ، بەرلەوەی پرۆژەیاساکە بەرزبکرێتەوە بۆ ئەنجومەن بۆ دەنگدان لەسەر یاساکە.

پاشان لیژنەکە گوێبیستی باسێک بوو دەربارەی دیارترین ئەو گرفت و بەربەستانەی کە ئەم چینە گرنگە پێوەی دەناڵێنن و ، نوێنەرایەتی کۆنترۆڵی دادوەری دەکەن لە ناوچەکان و گەڕەکە نیشتەجێبوونەکاندا و ، ئەگەری کەمکردنەوەی ئەو بەربەستانە.

لەکۆتایی دیدارەکەدا نوێنەری موختارەکان سوپاس و پێزانینیان بۆ لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان دووپاتکردەوە و ستایشی ڕۆڵی چاودێری لیژنەکەیان کرد کە پێی ھەستاوە .

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١/٣١