لیژنەی کارەبای پەرلەمان لەگەڵ وەزارەتی کارەبا تاوتوێی خزمەتگوزاری کۆکردنەوەو گواستنەوەی زیرەک دەکات

لیژنەی کارەباو وزە بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببە و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/١/٣١ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێز زیاد عەلی فازیل وەزیری کارەبا و کادیرە پێشکەوتووەکانی وەزارەت بەست ، سەبارەت بە ژمارەیەک دۆسیەی پەیوەندیدار بە کەرتی کارەبا ، لەوانە خزمەتگوزاری کۆکردنەوەو پێشکەشکردنی دەرخستەیەک بۆ قۆناغی دووەمی دەرفەتی وەبەرھێنانکردن بۆ کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەو پرۆژەی گواستنەوەی زیرەک بۆ تۆڕەکانی کارەبا .
لەمیانی دیدارەکەدا کەلەناو بینای وەزارەت بەڕێوەچوو، لیژنەکە گفتوگۆیکرد لەبارەی میکانیزمەکانی باشترکردنی سیستەمی خزمەتگوزاری کۆکردنەوە و ، چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ئەوەش بەئامانجی زیادکردنی داھات بۆ وەزارەت و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان.
وەزارەتی کارەبا دەرخستەیەکی پێشکەش بە لیژنەکە کرد، سەبارەت بە قۆناغی دووەمی دەرفەتی وەبەرھێنان بۆ کۆمپانیاکانی کۆکردنەوە ،ھاوکات دەرخستەکە ووردەکاری
مەرجەکانی بەشداریکردن لە دەرفەتی وەبەرھێنانکردنی تێدابوو ، ئەمە جگە لە پرۆژەی گواستنەوەی زیرەک بۆ تۆڕی کارەبا .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٢/١