لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان بەشداری له‌ وۆرکشۆپێک سەبارەت بە ڕۆڵی سیاسی پەرلەمانتاران دەکات

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٤/٢٤ لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێک پێکناھێنن بەنوێنەرایەتی پەرلەمانتار جەواد کەزوم یەساری، بەشداری لە وۆرکشۆپێکدا کرد لەژێر ناونیشانی ( ڕۆڵی سیاسی پەرلەمانتار )، بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی تواناکانی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان، کە لەلایەن پەیمانگای بەرەوپێشبردنی پەرلەمانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە سازکرابوو، بەھاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی مەوجە بۆ مافەکانی مرۆڤ و لە پارێزگای نەجەف بەڕێوەچوو.
لە وۆرکشۆپەکەدا تاوتوێی نوێترین بەرەوپێشچوونەکان لە بواری یاسادانان و چۆنێتی جێبەجێکردنی کرا، بەمەبەستی باشترکردنی ڕۆڵی لیژنەکانی پەرلەمان، جگە لە گفتوگۆکردن دەربارەی بەرەوپێشبردنی لێھاتوویی پەیوەندییەکی کاریگەر لەگەڵ لایەنە حکومییە جیاجیاکان و حکومەتی خۆجێی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و شیکردنەوەی داواکارییەکانی ھاوڵاتیان و دانانی پلانی ستراتیژی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو داواکارییانە لەھەردوو ئاستی ھەرێمایەتی و ناوخۆییدا.
جێی باسە ئەم وۆرکشۆپە لەچوارچێوەی ئەو ھەوڵە بەردەوامانەیە كه‌ بەمەبەستی برەودان بە ڕۆڵ و کاریگەری پەرلەمان و پێشخستنی لێھاتوویی و توانای پەرلەمانتاران لە بوارە سیاسیە جیاجیاکاندا، ھاوکات وۆرکشۆپەکە چەندین تەوەری لە خۆ گرتبوو، کە ئامانج لێیان تیشک خستنەسەر ڕۆڵی سیاسی پەرلەمانتارو فراوانکردنی ئاسۆی بیرکردنەوەو تێگەیشتنیەتی بەرامبەر ئاڵنگاریی و دەرفەتەکان کە ڕووبەڕووی پرۆسەی یاسادانان و چاودێریی دەبنەوە.
لیژنەکە بە نوێنەرایەتی پەرلەمانتار جەواد کەزوم یەساری جێگری سەرۆکی لیژنە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ڕێکخەرانی وۆرکشۆپەکە کرد، جەختیشی لە گرنگی بەشداریکردن لە وۆرکشۆپی لەو جۆرە کردەوە، کە دەبێتە ھۆکاری برەودان بە تواناکانی پەرلەمانتارو یارمەتیدەریان دەبێت لە ئەنجامدانی ئەرکە سیاسییەکاندا بە ئاستێکی بەرز، ئەوەش لەپێناو بەدیھاتنی خواست و ئامانجەکانی لیژنەکە بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و پێشخستنی ھەرێـم و پارێزگاکان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٤/٢٧