لیژنەی کشتوکاڵ چاوی بە بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکەوێت بۆ تاوتوێکردنی پاڵپشتیكردنی کەرتی کشتوکاڵی
لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوهكانی پەڕلەمان بە سەرۆ کایەتی پەڕلەمانتار فالح خزعەلی و ئامادەبوونی ئەندامە بەڕێزەکانی لیژنه، ڕۆژی پێنجشەممە، چاوی بە بەڕێز محەممەد شیاع سودانی کەوت، بۆ تاوتوێكردنی پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵی.
لە میانهی چاوپێکەوتنەکەدا کە لە بارەگای کۆشکی حکومەت ئهنجامدرا، باس لە زیاتر لە (٢٠) بڕگە كرا كه لە بەرژەوەندیی جووتیاری عێراقیدایه.
لەلایهن خۆیانهوه ئهندامانی لیژنە داوایان کرد كه تەرخانکراوە داراییهكان بۆ هەردوو وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان و کشتوکاڵ زیاتر بكرێن، بۆ ڕوبهڕوبوونەوەی ئاستەنگەکانی کەمی ئاو و گۆڕانکاریەکانی کەشوهەواو دیاردەی بەبیابانبوون و بڵاوبوونەوهی خاکوخۆڵ، سەرەڕای پێویستیی بە شێوازی ئاودانی نوێ بە گونجاوی لە گەڵ بەرنامەی حکومەتداو ئاماژەی بەوەدا کە بودجەی هەردوو وەزارەتەکان به 1,5% لە کۆی بوودجەی فێدراڵی دادەنرێت و پێیانداگرت لە سەر پێویستیی ڕۆیشتن بۆ دروستکردنی بەنداوێکی بە ئاوداڕۆیشتن لە سەر تێکڕژاوی ئاوی عهرەبی بۆ ڕێگرتن لەزمانە خوێیەکە و بۆ ڕێگرتن له بە فیڕۆدانی ئاو.
لیژنە جهختیكردهوه لەسەر گرنگیی دهركردنی یاساکانی (ئەنجو مەنی باڵا بۆ ئاو و وەبەرهێنانی کشتوکاڵی)، سەرەڕای پێویستیی هەموارکردنهوهی یاسای وەزارەتی کشتوکاڵ.
ههر له كۆبوونهوهكهدا تاوتوێی پێکهێنانی تیمێکی دانووستاندن کرا، بۆ دانووستاندن لەگەڵ وڵاتە دراوسێکاندا بۆ بەدەستهێنانی پشکی ئاویی گونجاو بۆ عێراق، سەرەڕای تاوتوێکردنی دۆسیەی پاڵپشتیكردنی بەرهەمە خۆماڵیەکان بە تایبەتی پهلهوهری خۆماڵی، لەگەڵ تاوتێکردنی دۆسیەی زیانلێكهوتووان بههۆی لافاو و خاوهن ماسی و جوتیارانی خاوهن كێلگهكانی برنج و زیانپێگهیشتووان له كاتی كردهوه تیرۆریستیهكانی داعش.
ههر له کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆسیەی کارپێکردنی یاداشتەکەی لێکتێگەیشتن لە نیوان وەزارەتی کشتوکاڵی فێدڕاڵی و وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوە ئاویەکانی هەرێمداو بەستنی ڕێڕەوە سنووریەکانی هەرێم بەڕێڕەوەکانی ناوەندو باشوورەوەو یەکگرتنی بەرنامەی کشتوکاڵی بۆ هەموو عێراق، سەرەڕای تاوتوێکردنی بابەتەکانی دیکە کە گرنگیی گەورەیان هەیە لە پەرەپێدان و گەشەپێکردنی کەرتی کشتوکاڵیدا.
له كۆتاییدا جهختكرایهوه لهسهر پێویستیی ههبوونی هاریکاری و هەماهەنگی باڵا لە نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبهجێكردن و یاساداناندا، بەو شێوەیەی كه هاریکاری بکات لە بڕیاردان لەسەر یاسا گرنگەکان كه کەرتی کشتوکاڵی و ئابوری ڕادەپەڕێنێت، و ئاسایشی کۆمەڵایەتی لەهەموو عێراقدا بهدی دههێنێت.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٦/٤/٢٠٢٣