لیژنەی یاسایی پەرلەمان تاوتوێی پێشنیاری‌ یاسای ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە دەروونیەکان دەکات

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار ھادی سەرۆکی لیژنەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی‌، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی پێشنیاری ھەمواری یاسای ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە دەروونیەکان ژمارە (٥٠) ی ساڵی ٢٠١٧.
لە میانەی دیدارەکەدا کە پەرلەمانتار ماجید شەنگالی سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە ئامادەیبوو، لیژنەی یاسایی جەختی لە گرنگی یاساکە کردەوە بەو پێیەی چارەسەری گرفتێک دەکات کە لەناوبەری ھەموو بەھاکان و خێزانە کەوا کرۆکی کۆمەڵگایە، ھەروەھا پاڵنەرێکی بە ھێزیشە بۆ ئەنجامدانی تاوانە گەورەکان.
ھەر لەو چوارچێوەیەدا لیژنە شیكردنه‌وه‌ی‌ ماددەو بڕگەکانی یاساکەو ئەو تێبینیانەی کرد کە لەلایەن بەڕێزان ئەندامانی لیژنەوە لەسەر پێشنیاری‌ یاساکە پێشكه‌شكراون.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٦/٤/٢٠٢٣