لیژنەی کشتوکاڵ میوانداری وەزیری سەرچاوەکانی ئاو و کادرە پێشکەوتووەکانی وەزارەت دەکات بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی کارەکانی
لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار فالح خەزعەلی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ١/٣/٢٠٢٣، میوانداری بەڕێز عەون زیاب عبداللە وەزیری سەرچاوەکانی ئاو و کادرە پێشکەوتووەکانی وەزارەتهكهی کرد، بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی کارەکانی وەزارەت و پلانەکانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو.
لە میانی دیدارەکەدا کە لە بارەگای لیژنە ئەنجامدرا، تاوتوێی ئاستەنگ و کێشەکان كرا ئهوانهی کە ڕووبەڕووی کاری وەزارەت دەبنەوە، جگە لە تاوتوێکردنی ھەموارکردنەوەی یاسای وەزارەت بهجۆرێك کە گونجاو بێت لەگەڵ کارەکانی یان هەر پرۆژە یاسایەکی تر کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتی عێراقیدا بێت بە تایبەتی جوتیاران وچۆنیهتی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ.
لیژنە جەختی لەوە کردهوە کە دۆسیهی ئاو و ئاسایشی خۆراک یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی لیژنەکە، بەو پێیەی ڕاستەوخۆ بەندە بە ژیانی ھاوڵاتیەوەو بەكهیسی ئاسایشی نەتەوەیی وڵات ھەژمار دەکرێن، کە ئەمەش کاری پێکەوەیی و ھاوبەش دەخوازێت لە نێوان لیژنەی پەرلەمانی و وەزارەت لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەرو زاڵبوون بە سەر لەمپەرەکان.
لە بەرامبەردا وەزیری سەرچاوەکانی ئاو ڕوونیکردەوە، وەزارەت بەدەست تێکەڵبوونی دەسەڵاتەکانی نێوان فەرمانگەکان دەناڵێنێت، بەهۆی هەموارکردنەوەی یاساکە، کە بووە هۆی گۆڕانکاری لە هەیکەلەکەیدا، بەو هیوایەی لیژنە لەگەڵ وەزارەتدا بوەستێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی گونجاو هەموارکردنەوەی بۆ بکرێت، ھەروەھا بەڕێزی ئاماژەی بەوەشکرد كه دۆسیهی ھوێسی کەشتیوانی کە بڕیارە لەسەر شەتولعەرەب دابنرێت، لە لایەن کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی تۆکمەوه، لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت بە مەبەستی زانینی سوودی پرۆژەکە، جەختیشی لەوە کردەوە کە تورکیا پشکی ئاوی عێراق لەڕێگەی دروستکردنی چەند بەنداوێک لە سەر ڕووبارەکانی دیجلەو فورات کۆنتڕۆڵ دەکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە وەزارەت هەوڵدەدات بەسەر هەموو بەربەستەکاندا زاڵبێت.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١/٣/٢٠٢٣