سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکات

محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان.
لە میانی دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتیە کرا، لە گەڵ پتەوکردنی ئاسۆی هاریکاری و یارمەتی نێودەوڵەتی لە دۆسیەی ئاوارەکان و رەخساندنی رۆشنبیری مافی مرۆڤ و یەکسانی بێ جیاکاری، هەروەها تاوتوێی دوا پێشهاتە هه‌رێمی‌ و نێودەوڵەتی و ڕۆڵی عێراق لە ناوچەکە کرا.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جه‌ختی‌ کردەوە لە سەر گرنگی کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەکانی‌ عێراق کە لە دۆخێکی ناهەمواردا دەژین و داوای هاریکاری زیاتری کرد لە گەڵ نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو دۆسێ مرۆییەو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان، بەرێزیان جەختیشی کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی لە حکومەت دەکات لەو دۆسێیە کە لە بەرنامەی حکومەتدا جه‌ختی لەسەر کراوەتەوە، بەرێزیان هەوڵی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکانی لە عێراق ( یونامی) بەرز نرخاند لە هاریکاری کردنی عێراق بۆ بەرنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکان.
لای خۆیەوە ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ سەردانەکەی بۆ عێراق و پاڵپشتی‌ حۆی‌ دەربڕی لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و جه‌ختی‌ کردەوە لە سەر پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لە سەرجەم ئاستەکاندا، ئاماژەشی بە هەوڵەکانی بەغدا کرد لە گەڵ ئەو ڕۆڵەی ده‌یبینێ لەم ماوەیەدا بۆ کەمکرۆنەوەی ناکۆکیەکانی ناوچەکەو زامنکردنی سەقامگیری و ئاماژەشی بە گرنگی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی کرد لە بەغدا و سەردانەکەیان بۆ سوریا.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
1 ئازار 2023