لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەران بەشداری کۆنفراسی گۆڕانی کەش و ھەوا دەکات
پەرلەمانتار زۆزان علی صالح کۆچەر بەنوێنەرایەتی لیژنەی کشتوکاڵ بەشداریکرد لە کۆنگرەی (بەڕێوەبردنی تەکنەلۆژیای وزە بەرەو ژینگەیەکی پاک و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا) کە لەلایەن دامەزراوەی ماڵی حیکمە بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھەردوو وەزارەتی ژینگەو کارەبا لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣٠-١١/ ١-١٢ کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی لەھۆڵی کۆنفراسەکانی دامەزراوەی ماڵی حیکمەی سەر بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕێکخرابو , ژمارەیەکی زۆر لە شارەزایان و پسپۆڕان له بوارەکانی ووزەو ژینکە بەشدارییان له کۆنفرانسەکه کرد.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٥ ی دیسەمبەر ٢٠٢٢