سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی کرد لە خاتوو ئلینا رۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.
لە میانی دیدارەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا و رێگەکانی گەشەپێدانی و پتەوکردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات کرا لەگەڵ چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
6 تشرینی یەکەم 2022