لیژنەی کشتوکاڵی پەڕلەمانی گەڕانێکی ڕاستەوخۆ دەکات لە پاڕێزگای کەربەلا بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چالاکیەکانی (هەفتەی کشتوکاڵی)
لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان گەڕانێکی ڕاستەو خۆی کرد بە سەرۆکایەتی په‌رله‌مانتار فالح خزعەلی سەرۆکی لیژنەکەو بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامە بەڕێزەکان، ڕۆژی یەکشەممە، لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز، بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی کشتوکاڵی تیایدا.
لە میانه‌ی گەڕانە ڕاستەوخۆیەکەیدا، لیژنه لە ژێڕناونیشانی (هەفتەی کشتوکاڵی) چاوی بە بەڕێز نسەیف جاسم خەتابی پارێزگاری کەربەلاو كادری پێشكه‌وتووی پارێزگاكه کەوت.
له سه‌ردانه‌كه‌دا لیژنه پڕۆژه‌و چالاكیه‌كانی پارێزگاكه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له نزیكه‌وه ئاگاداری دۆخی كاركردن بوو و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كان بوو.
لیژنەکەجەختی کڕدەوە لە سەر پێویستی پاڵپشتیکردنی پێویست لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە بە نوێنەرایەتی هەردوو وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و بەروبوومە ئاویەکان و ئامادەکردنی پێداویستەكان لە دەرمانی بە پیتکردن و قەلاچۆکردنی مێروەتۆو و موتوڕبەکردنی ئاژەڵ وەئالیکی ئاژەڵ.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٥/٣/٢٠٢٣