سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی پارێزگای کەربەلای پیرۆز دەکات

محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ یەکشەممە، سەردانی پارێزگای کەربەلای پیرۆز کرد، بەرێزیان بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی پارێزگاکە کۆبونەوەیەکی لەگەڵ نەسیف جاسم ختابی پارێزگارو بەرێوبورانی فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزاریەکان رێکخست.
لە میانی کۆبونەوەکە تاوتوێی ئاستی خزمەتگوزاری ئەو پارێزگایە و پێداویستیەکانی لە بودجەی فبدراڵی کرا، له‌گەڵ بۆچونی كارگێڕی‌ پارێزگاکە سەبارەت بە پرۆژەکانی گەشەپێدان لە چوارچێوەی پلانی گەشەپێدانی هەرێمەکان و بودجەی وەبەرهێنان لە وەزارەتە ئیتحادیەکان، رۆشنایش خرایە سەر بەربەستەکان کە روبەروی چەند پرۆژەیەکی کەرتی ئاو و ئاوەرۆ بۆتەوە کە چەند ساڵێکە تا ئێستا تەواو نەکراون.
بەرێزیان دەستکەوتەکانی ئەو پارێزگایەی بەرزنرخاند لەسەر ئاستەکانی ئاسایش و خزمەتگوزاری هانی دەسەڵاتی خۆجێییشیدا بەردەوامبێت لەگەڵ رۆڵەکانی ئەو پارێزگایەو کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی داواکاریەکانیان بەپێی ئەولەویەت و تەرخانکردنی بودجە لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەکانیان لە ماوەی رۆژانی زیارەتی ئاینی لە کەربەلای پیرۆز، جه‌ختیشی کردەوە لەسەر پشتیوانی لە کەرتی وەبەرهێنان و گەشەسەندن لەرێی رەخساندنی پێویستیە یاسایی و ژینگەیەکی لەبار بۆ ڕاکێشانی ژمارەیەکی زیاتری وەبەرهێنەر لە سەرجەم کەرتەکان وەک کستوکاڵ و پیشەسازی و خزمەتگوزاری و چەند کەرتێکی تر.
بەرێزیان سەردانی ئارامگای‌ هەردوو ئیمام حسین و عەباس ( سڵاوی خوایان لێبێت) کرد و چاوی کەوت بە ژمارەیەک لە هاوڵاتیان و گوێبیستی داواکاریەکانیان بوو.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
5 ئادار 2023