لیژنەی کار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری سیمیناری سەنتەری زانیاری بۆ توێژینەوە و گەشەپێدان دەکات

ڕۆژی شەممە 28ی ئایاری ٢٠٢٢ لیژنەی کار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارییان کرد لە سیمیناری سەنتەری زانیاری بۆ توێژینەوە و گەشەپێدان لە هۆتێل بابل لە بەغدا بەڕێوەچوو بە هاوکاری ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەوروپا کە بە ناونیشانی “عێراق 2050 بەرهەمێکی پارێزراوی ئابووری و کۆمەڵایەتییە”، دیالۆگەکان بە گۆڕانە دیمۆگرافییەکان و گۆڕانکارییە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان و ڕنگدانەوەی لەسەر سیاسەتی کارپێکردن و پاراستن و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ڕەهەندە کۆمەڵایەتیەکانی تر دەستی پێکرد .

ئەمیر مەمووری، نوێنەری ئەو لیژنەیە گوتی “لەسەرەتای خولی هەڵبژاردنی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەراندا سیاسەتێکی گشتگیرمان داڕشتووە لەسەر چۆنیەتی باشترکردنی ڕۆڵی یاسادانان و سەرپەرشتیکردن لە ڕەخساندنی هەلی دامەزراندن بۆ گەنجان بۆ کەرتی گشتی و تایبەت ،و پێداچوونەوە بکرێت لەسیاسەتی پاراستنی کوڕ و کچەکانمان لەنەخۆشی کۆمەڵایەتی و دابینکردنی پاراستن و گرنگیدان بەژن و بێوەژن و جیابووەکان و چاودێری خێزان و منداڵ “.

وتیشی: “لیژنەی کار بەردەوام دەبێت لە تەواوکردنی ئەو پرۆژە یاسایانەی لە خولی پێشووی پەرلەمان گەیشتوەپێمان ، کە ئاستی ئابووری و کۆمەڵایەتی هەموو تاکێکی عێراق بەرز دەکاتەوە ” یەکێک لەگرنگترین ئەم یاسایانە پڕۆژەیاسای ئاسایشی کۆمەڵایەتیە کە تایبەت مەندی گرنگی لەکەمکردنەوەی هەژاری وکاریگەرییەکانی دەکات .

نوێنەری لیژنەکە لە کۆتاییدا وتی: ئێمە وەک نوێنەری خەڵک بەرپرسیارین لە دەرکردنی ئەم یاسا و یاسادانانانە بۆ ئاسانکاری دەسەڵاتی جێبەجێکار هەروەها پەرەپێدان و کاراکردنی ڕۆڵ و کاری دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکا و یەکێتەکان و رێکخراوەکان کە لە بەرژەوەندی ئەو بەشانەی نوێنەرایەتی دەکەن وچالاککردنی یاسا و پەیماننامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیەکانی تایباتە بە کار و کاروباری کۆمەڵایەتی .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣٠/ ٥/ ٢٠٢٢