ئەمینداری گشتی پێشوازی لە شاندێکی مامۆستایان و قوتابیانی کۆڵیژی یاسا ی‌ زانكۆی‌ سەفوە دەکات

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی ئەمڕۆ پاش نیوەڕۆ، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە شاندێکی‌ مامۆستایان و قوتابیانی قۆناغی چوارەمی کۆڵیژی یاسا له‌ زانكۆی‌ سەفوە.
لە دەستپێکی چاوپێکەوتنەکەدا ئەمینداری گشتی خێراتنی لە شاندەکە کرد کە لە پارێزگای کەربەلاوە هاتووە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، و ستایشی ڕۆڵی کۆڵیژەکانی یاسای کرد لە عێراقدا كه‌ پسپۆڕی‌ و توانا زانستیەکان لە بواری یاسادا ده‌به‌خشێته‌ داموده‌زگاكانی‌ عێراق، سەرەڕای ڕاوێژکاریە یاساییەکان کە لە بوارە جیاوازەکاندا پێشکەشی دەکات، هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ جەختی کردەوە لە سەر گرنگی و ڕۆڵی یاسا لە ژیانی گشتی لە عێراقدا بە تایبەتی لە ئەنجومەنی نوێنەراندا کە کارەکەی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەستراوە بە دەستورو یاساوە و کار لە سەر رۆڵی چاودێری و یاسادانان دەکات وە پشتدەبەستێت بە یاسای عێراقی و یاسا دانراوەکان و بڕیارەکان کە دەریدەکات لە مادەکان و بڕگە یاساییەکان بۆ ڕێكخستنی‌ کاروباری گشتی لە وڵاتدا.
ئەمینداری گشتی باسێکی بۆ شاندەکە پێشکەشکرد لە بابەت ئەرکی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران و فەرمانگەکانی سەر بە ئەو وە ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران بە شێوەیه‌كی‌ گشتی لە هەردوو ڕووی یاسادانان و چاودێریەوە، هه‌روه‌ها وتی‌ کە ئەنجومەن بە بەردەوامی بەر هاشاوڵ وڕەخنەکان دەکەوێت هەمیشە لە زۆر لاوە چونکە لە ڕۆڵ و ئەرکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەو ئەرکانەی لە سەر شانیەتی تێناگەن وە ئەوەی لە وڵاتدا ڕوودەدات لەوی دەناسنەوە ئەویش ئەوپەڕی دوورە لەوانەوە .
هه‌روه‌ها ئاماژەیدا کە دەرگاکانی ئەنجومەنی نوێنەران کراوەتەوە بۆ هەموو توێژەکانی کۆمەڵگای عێراقی بۆ سەر لێدانی و ئاگاداربوونیان لە ڕۆڵ وئەرک وکارەکان کە خاتوونان و بەڕێزان پەڕلەمانتاران پێی هەڵدەستن لە لیژنە پەڕلەمانیەکاندا.
ئەمینداری گشتی هیوای خواست بۆ قوتابیە دەرچووەکان لە کۆڵیژەکەدا بە پێشکەوتن و سەرکەوتن لە ئەرکەکانی داهاتوویاندا، وه‌ بە تایبەتمەندیەکانی خوێان هەڵسن، جەختیشی کردەوە لە سەر پێویستی بە کارهێنانی ئەو هەلانەی بۆیان ڕەخساون لەپ ێناوی جێگیرکردنی خۆیان لەبواری یاساییدا.
لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا، شاندەکە سوپاسی ئەمینداری گشتییان کرد بۆ ئەو پێشوازیە جوانەی و بەخشندەیی میوانداریەكه‌ی، و شانازی وبەختیاریی خۆیان دەربڕی بەم چاوپێکەوتنەی ڕێزداری وەپێدانی هەل بۆ سەردانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئاگاداربوونیان لە کاری فەرمانگەكانی‌ یاسادانان کە لە ئەنجومەندان وە چۆنیەتی کاریان و میکانیزمی ئامادەکردنی یاساییەکان و ئەو قۆناغانەی پیایاندا تێدەپەڕن.

ئەمەو ئەمینداری گشتی کۆمەڵێک لە دیاریە یادگاریەکانی پێشکەش بە مامۆستایانی کۆڵیژەکە کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
یەکشەممە