لیژنەی کارەبا لەگەڵ ھەردوو کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای باشورو باکور تاوتوێی پرۆژەی خزمەتگوزاری و کۆکردنەوە دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٤/٤/٢٨ لیژنەی کارەباو وزە بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببە سەرۆکی لیژنەکە، لەگەڵ ھەردوو کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای باشورو باکور و بەرپرسان لە وەزارەتی کارەبا کۆبوویەوە، بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و کۆکردنەوە.
لیژنەکە تاوتوێی میکانیزمی ھەڵبژاردنی ناوچەکانی کرد بۆ جێبەجێکردنی گرێبەستەکانی خزمەتگوزاری و کۆکردنەوە تیایاندا، ھەروەھا پلانی ئایندە لە ئەگەری ھەڵبژاردنی ناوچەی تردا لەکاتی پێویستدا ، لەگەڵ زانینی پێوەرەکان بۆ دەستنیشانکردنی کۆمپانیا پێشکەشکارەکان، و لێکۆڵینەوە لە خشتەی ھەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیا شایستەکان و ناشایستەکان، ئەوە جگە لە گفتوگۆکردن دەربارەی بڕی لۆدی کارەبا بۆ ھەندێک لەناوچەکانی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای باکورو توانای تۆڕەکانی دابەشکردن لەو ناوچانەدا.
پاشان لیژنەکە تەماشای دۆسییەی دەرخستەکانی کرد کەلەلایەن کۆمپانیاکانەوە پێشکەشکرابوون، لەگەڵ زامنکردنی بەدیھاتنی ئەو پێوەرانەی کە لەلایەن وەزارەتەوە داواکراوە، ھاوکات ھەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکان بەشێوەیەکی تێروتەسەل گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
ڕاوێژکاری یاسایی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای باشور باسێکی پێشکەشکرد سەبارەت بە دەرخستەی کۆمپانیاکان بۆ وەزارەت و ئەو پێوەرانەی کە پشتی پێدەبەستن لە ھەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکان و دەرخستەکانیان،ھاوکات ئاماژەی بە پێکھێنانی لیژنەیەک کرد بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە دەرخستە پێشکەشکراوەکان ودەستنیشانکردنی کۆمپانیا شایستەکان و ناشایستەکان.
لای خۆشیەوە جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای باکور باسی لەو پێوەرانە کرد کە کاری پێدەکەن لە ھەڵبژاردنی کۆمپانیا پێشکەشکارەکان و ئەو دەرخستانەی کە پێشکەشی دەکەن، لەگەڵ ژمارەی خاڵەکانی ھەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکان و داھاتیان و توانای داراییان.
پاشان لیژنەکە داوایکرد پێوەری تایبەت بە ھەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکان و خشتەی بەراوردکارییەکانی بۆ دابین بکەن، ئەوە جگە لە پەلەکردن لە چارەسەری کۆی گرفتەکانی پەیوەست بە میکانیزمی ھەڵسەنگاندنەوە .
لیژنەکە بڕیاریدا لە ڕۆژانی داھاتوودا دووبارە لەگەڵ میوانەکان کۆببێتەوە، وە سەرجەم سەرەتاکانی کۆمپانیا پێشکەشکارەکان بخەنە بەردەم لیژنەکە تاوەکو ڕێکبکەون لەسەر میکانیزمێکی دیاریکراو لە ھەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکان.
لەو ڕووەوە لیژنەکە پێداگری خۆی پیشاندا لەسەر گرەنتیکردنی دەستنیشانکردنی باشترین کۆمپانیاکان بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری و کۆکردنەوە، لەپێناو باشترکردنی خزمەتگوزاری کارەبای پێشکەشکراو بە ھاوڵاتیان، ھەروەھا جەختی لە پێویستی ڕوونی و دادپەروەری بوون لە پرۆسەی ھەڵسەنگاندن کردن کردەوە ،و دووپاتی کردەوە کە پێویستە پەلەبکرێت لە چارەسەرکردنی کۆی گرفتەکانی پەیوەست بە پرۆژەکەوە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٤/٢٨