لیژنەی کارەبای پەرلەمان بەشداری دەستپێکردنی خزمەتگوزاری کۆکردنەوەی ئەلیکترۆنی دەکات

لیژنەی کارەباو وزە لە ئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببە سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەڕێزان ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٤/٢/١٠ ئامادەی‌ ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی خزمەتگوزاری کۆکردنەوەی ئەلیکترۆنی نوێ بوون، کە لەلایەن وەزارەتی کارەباوە ڕاگەیەندراوە بەچاودێری بەڕێز موحەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
ئامانج لە خزمەتگوزاری کۆکردنەوەی ئەلیکترۆنی بەکردەیی باشترکردنی توانای کۆکردنەوەی داھاتەکانی وەزارەتی کارەباو پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکی باشتر بە ھاوڵاتیان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٢/١٠