ئەنجومەنی نوێنەران کۆبونەوەیەکی راگۆڕینەوەی لەبارەی دەستدرێژییەکانی بۆ سەر سەروەری عێراق رێکخست.

ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی شەممە، کۆبونەوەیەکی راگۆڕینەوەی، بەسەرۆکایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەشوێنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رێکخست، کە تەرخانکرا بۆ گفتوگۆگردن لەبارەی دەستدرێژییەکانی بۆ سەر سەروەری عێراق.
لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، بەڕێز موحسین مەندەلاوی، سەرکۆنەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دووپاتکردەوە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی بۆ سەر عێراق لەهەر لایەکەوەبێت و لەژێر هەر پاساوێکدابێت، لەگەڵ سەرکۆنەکردنی ئەو دەستدرێژیانەی حەشدی شەعبی و سەرکردەکانی کردە ئامانج، داواشی لە حکومەت کرد، رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر، بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق، وێڕای داواکردنی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە (18) بۆ ساڵی 2020، تایبەت بە کردنە دەرەوەی هێزە بیانیەکان و کۆتایهێنان بە ئەرکەکانیان لە عێراق.
پاشان بەڕێز مەندەلاوی رایگەیاند، داوایەکی پێشکەشکراوی لەلایەن 100 پەرلەمانتارەوە پێگەیشتووە، بۆ رەوانەکردنی پێشنیازی یاسای دەرکردنی هێزەبیانیەکان لە عێراق،بۆ هەردوو لیژنەی یاسایی و ئاسایش و بەرگری، ئاماژەی بەوەشدا، ئەرکی حکومەتە داوا لەو هێزانە بکات عێراق بەجێبهێڵن، بەهۆی کۆتایهاتنی رێککەوتنە ئەمنیەکە.
لەکۆتایی دانیشتنەکەدا، بەرێز موحسین مەندەلاوی، لەشوێنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، فەرمانیکرد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانی بۆ بەدواداچونی رێوشوێنەکانی دانوستان، کە حکومەت ئەنجامیدەدات لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆ کۆتایهێنان بە بونیان لە عێراق و بانگهێشتکردنی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هاتنی بەرپرسە پەیوەندیدارەکان لەم هەفتەیەدا، بۆ تاوتوێکردنی دەستدرێژیەکان، هاوکات هەردوو لیژنەی یاسایی و ئاسایش و بەرگری راسپارد، بۆ چاوخشاندن بە داواکاری پێشکەشکراو لەلایەن پەرلەمانتاران و پێشکەشکردنی راپۆرتێک لەوبارەیەوە لە دانیشتنی داهاتوودا.

 

دواتر بڕیاردرا دانیشتنەکە هەڵبگیرێت
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
10ی شوباتی 2024