لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان لە کردنەوەی کۆڕبەندی وزەی عێراق ئامادە دەبێت

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٢/١٢ لیژنەی کارەباو وزە لەئەنجومەنی نوێنەران، بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببە سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، لەسەر بانگھێشتنامەیەک کە بۆ لیژنەکە نێردرابوو لە نۆھەمین کۆڕبەندو پێشانگای وزەی عێراق ئامادەبوو، کە لە پێشانگای بەغدادی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.
لە کۆڕبەندەکە ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا جیھانی و نێوخۆییەکان ئامادەبوون، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە تەکنەلۆژیای جیھانی کە کاردەکات بۆ بەرەوپێشچوونی کەرتەکانی کارەباو پەیوەندییەکان و زانیاری و ئەلیکترۆنی ژمارەیی و ھەروەھا وەرچەرخانی زیرەک لە تۆڕی کارەبادا، ھاوکات لە پێشانگای وزەی عێراقدا خواست و کێبڕکێی توند بەدیدەکرێت لەلایەن کۆمپانیا جیھانیەکانەوە لەپێناو بەدەستھێنانی دەرفەتی کارکردن، لە چوارچێوەی ئەو زەمینەسازیەی کە ژینگەیەکی ڕەخساندووە بۆ ڕاکێشانی وەبەرھێنان کردن، وە ھەروەھا پلان و پرۆژەگەلێکی زۆر لە ھەمەجۆری سەرچاوەکانی وزەو غازو وەرچەرخانی زیرەک و پشتبەستن بە پرۆژەکانی وزە نوێبوەوەکان.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٢/١٢