لیژنەی کاری پەرلەمانی میوانداری ئەندامانی سەندیکای مامۆستایان دەکات

لیژنەی کار و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پەرلەمانی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حوسێن عەرەب، جێگری سەرۆکی لیژنەکە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی، ڕۆژی سێشەممە 20/2/2024 میوانداری ئەندامانی سەندیکای ناوەندی مامۆستایان لە عێراق کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاسای سەندیکای مامۆستایان و ڕێساکانی پرۆسەکە .
لە ماوەی میواندارییەکەدا گفتوگۆ لەسەر یاسا و پێویستی پێداچوونەوە و هەموارکردنەوەی بڕگەکانی کرا بە پێی پەرەسەندنی ئێستا و پاراستنی مافەکانی مامۆستایانی و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کرێکاران لە بواری پەروەردەدا و باشترکردنی بارودۆخی کارکردن و پەروەردە و پێدانی نوێنەرایەتی ڕاستەقینە بە سەندیکاکان بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی مامۆستایان لەبەردەم دەزگا حکومییەکان و دامەزراوە پەروەردەییەکانی تر و باشترکردنی موچە و بارودۆخی پیشەیی و قەرەبووکردنەوە، ڕێکخستنی کرداری پیشەی مامۆستایەتی، سەپاندنی ستاندارد و یاسا پیشەییەکان بۆ مامۆستایان و چاودێریکردنی هەڵسوکەوتی ئەخلاقی و پیشەیی ئەندامان و سزادانی پێشێلکارانی یاسا و ڕێساکان .
پەرلەمانتار حوسێن عەرەب جەختیکردەوە لەسەر پێویستی سەندیکاکە بۆ دابینکردنی بەرنامەی ڕاهێنان و پەرەپێدان بۆ مامۆستایان بە ئامانجی باشترکردنی کارامەییەکانی فێرکردن و پەیوەندیکردن و پەرەپێدانیان لە بوارەکانی پەروەردەو تەکنەلۆژیای مۆدێرن و داهێنانە پەروەردەییەکان و بەرزکردنەوەی کێشەو داواکارییە پیشەییەکان بۆ مامۆستایان، وەک باشترکردنی ژینگەی کار، کەمکردنەوەی باری کارگێڕی، دابینکردنی دەرفەتی بەرزکردنەوەو ڕاهێنانی بەردەوام و پێدانی گرنگی پەروەردەو ڕۆڵی مامۆستا لە گەشەپێدانی کۆمەڵگادا، باشترکردنی بەهاکانی پەروەردەو باشترکردنی کوالێتی و دابینکردنی ژینگەیەکی هاندەر و گونجاو بۆ فێربوون .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠ / ٢ / ٢٠٢٤