لیژنه‌ی‌ کاری پەرلەمانی میوانداری ئه‌ندامانی سه‌ندیکای گەشتوگوزار دەکات

لیژنەی کار و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پەرلەمانی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حوسێن عەرەب، جێگری سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه‌، ڕۆژی سێشەممە 20/2/2/2024 میوانداری ئەندامانی هەماهەنگی سەندیکای گەشتیاری لە عێراق کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیاری یاسای سەندیکای گەشتیاری‌.
لە میواندارییەکەدا پێداچوونەوەیان بە یاسا پێشنیارکراوەکە کرد، کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندی و مافەکانی کرێکاران دەکات لە کەرتی گەشتیاریدا و ڕۆڵیان پێ دەبەخشێت لە پێناو برەودان و پەرەپێدانی پیشەسازی گەشتیاری و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کرێکارانی، جگە لە باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزاری گەشتیاری و پشتگیریکردنی گەشتیاری لە عێراق، هەروەها گرنگیدان بە پیشەسازی گەشتیاری لە وڵاتداو بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لەو وڵاتەداو هاندانی ڕۆڵی وەبەرهێنانی گەشتیاری و گرنگیدان بە کەرتی گەشتیاری لە هەموو لایەنەکانیدا وەک بەشێکی گرنگی ئابوری .
هەروەها گفتوگۆیان لەسەر کارەکانی سەندیکاکەو ڕێوشوێنەکانی هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی گەشتیاری کرد لەگەڵ گرنگی کارکردنی سەندیکاکان بۆ نوێنەرایەتیکردنی بەرژەوەندییەکانی کرێکاران لە کەرتی گەشتیاری لەبەردەم دەزگا حکومییەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دیکەو هەوڵدان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانیان و باشترکردنی بارودۆخی کارکردنیان و ڕێکخستنی پیشەی گەشتیاری بە سەپاندنی ستانداردو ڕێسا پیشەییەکان بۆ کرێکاران لە کەرت و کۆمپانیاکانی گەشتیاری، هەروەها چاودێریکردن و سزادانی پێشێلکارانی یاساو ڕێساکان و ئەوەی کە یەکێتییەکە کار دەکات بۆ پەروەردەکردنی کرێکاران و هاوڵاتی دەربارەی گرنگی شوێنە گەشتیاریەکان لە وڵاتدا .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠ / ٢ / ٢٠٢٤