لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمان دەستخۆشی لە هونەرمەندە داهێنەرەکان دەکات بۆ پاڵپشتیكردنیان بۆ کەیسی فەڵەستین وپاڵپشتیی غەززە
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان دەستخۆشی لە هونەرمەندانی عێراقی وعهرەبەکان کرد، بۆ پاڵپشتیكردنیان بۆ کەیسی فەڵەستینی و پشتیوانیكردن له خەڵکی غەززە لە فیستیڤاڵی چاوەکان بۆ داهێنانی عهرەبی خولی هونەرمەند مەحموود ئەبو لعەباس.
جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکە دکتۆرە سەمیعە غەلاب لەکاتی ئامادەبوونی لە فیستیڤاڵی نێودەڵەتی کە لە سەر شانۆی نیشتمانی لە بەغدا بهسترا، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی فەڵەستین لە عێراقداو ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراقی، ڕوونیکردەوە کە بەرنامەکە بوو بە پاڵپشتیەکی تەواو بۆ کەیسی فەڵەستین، بۆ ئەوەی ببێت بە فیستیڤاڵێکی ئامادەکاری زۆر لە بڕگەکان کە سروودە نیشتمانیەکان و پارچە ڤیدیۆویەکانی تێدابوو و قوربانیانی فەڵەستینی و سوزی شەقامی عهرەبی بۆی لە ناویاندا تۆمارکرابوو.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٩/تشرینی یەکەمی/٢٠٢٣