لیژنەی ئافرهت پەرلەمان میوانداری ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ژنان دەکات
لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا شمەری سەرۆکی لیژنەکە، ڕۆژی یەکشەممە، میوانداری خاتوو شەهبا عەزاوی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ژنان لە بارەگای لیژنەکە کرد .
لە میواندارییەکەدا گفتوگۆ لەسەر كاره له پێشینهكانی لیژنەکە کرا، لەوانە پڕۆژەی یاساو پێشنیارەکان و پڕۆژەی یاسای پاراستنی منداڵان و پڕۆژەی یاسای کۆمیسیۆنی باڵا بۆ بەهێزکردنی ژنان، جگە لە چارەسەرکردنی لایەنی چاودێریکردنی کارەکانی لیژنەکە .
لە لایەکی دیکەوە، خاتوو عەزاوی بەشێک لە کارەکانی خۆی لەسەر کاروباری ژنان پێداچوونەوەی بۆ کرد .
له كۆتاییدا ئامادهبووان ڕێککەوتن لەسەر پاراستنی پەیوەندییەکان و بەشداریکردن لە چالاکییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٩ / ١٠ / ٢٠٢٣