لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمان بەفەرمی ئاراستەی دەستەی ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکان دەکات بە لێپرسینەوە له گهڵ کەناڵەكانی ڕاگەیاندنەکان ئهوانهی کە بەخراپی ناوی پەڕلەمانی عێراقی دەبەن
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتو گوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمانی بەشێوەی فەرمی، ئاراستەیدا بەدەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان، بەسزادانی کەناڵە ئاسمانیەکان و بڵاوکراوەکان، ئەوانەی کە لە بەرنامەکانیاندا بەخراپی و ئاشکرا ناوی خاتوونان و بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەبەن بەبێ بهڵگهی سهلمێندراو.
بەڕێز (بەتەمەن سەرۆکی) لیژنەکەو ئەندامە بەڕێزەکان، لە نووسراوێکی فەرمیدا کە ئاراستەی دەستەکە کرا، جەختیان لەسەر دستنیشانی ناوبردن بەخراپی و باسكردن بەخراپی لەلایەن كهناڵهكانی ڕاگەیاندن، کە لەم دواییەدا بهشێوهیهكی بهرچاو هێرش دهكرێتهسهر سەر خاتوونان و بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران وئهو دیارهدهیه زیادیكردووه، ههربۆیه لیژنه داوای له بەشی دەستنیشانکردنی دەستەکەكرد كار بكهن بۆ سزادانی ئەو کەناڵانە بە گوێرەی یاسا.
لیژنەکە دهیهوێت ئهوه ڕوون بكاتهوه كه ئێمه لەگەڵ ئازادی ڕادەربڕین و درخستنی ڕایەکان و ڕەخنەگرتنین بهشێوهیهكی دروست و دەستنیشانکردنی هەڵەکان، بۆ چارەسەرکردنیان و لەسەر وەستانیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، بەڵام ئهوهی جێگهی تێبینیه كه هەندێك لە پێشکەشکارانی بەرنامەکان یان میوانەکان هەڵدهستن بەکارهێنانی زاراوەی ناشیرین یا تۆمەتبارکردن بە مەبەستی ڕووخاندن یان ناوبانگ دەرکردن، كه ئەمە دەلالەت لەبوونی مەبەستە کەسیەکان دهدات یان لایەنیەکانە، کە بەبیانووی دیموکراسییەتەوە كار دهكهن بۆ خاوە وەرگرتن، ئەوەش پێچهوانهی ئەو هەوڵەیە کە لیژنەکە دەیدات بۆ جێگیرکردنی ئازادی ڕادەربڕین و ڕا لە یاساکان و پڕۆژە یاساکاندا کە لەلایەتی.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٢/٢/٢٠٢٤