ئەنجومەنی نوێنەران لێپرسینەوە لە سەرۆکی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی دەکات و دەنگدەدات بە بڕوانەهێنان بە وەڵامەکانی

ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی سێ شەممە، لە دانیشتنی حەوتەمی وەرزی یاسادانانی یەکەمی، ساڵی سێیەمی یاسادانان، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەم، کە بە سەرۆکایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەشوێنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبونی 169 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، لێپرسینەوەی لە بەڕێز دکتۆر نەبیل جاسم، سەرۆکی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی کردو دەنگیدا لەسەر ئەوەی بڕوای بەوەڵامەکانی نەهێناوە.

لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، بەڕێز موحسین مەندەلاوی، سوپاسی بەڕێز سەرۆکی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی کرد، بۆ پابەندبوونی بە ئامادەبون بۆ دانیشتنی لێپرسینەوەو وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی لەلایەن پەرلەمانتار رائید مالیکیەوە، ئاڕاستەی دەکرێت.

پاشان پەرلەمانتار رائید مالیکی، کۆمەڵێک پرسیاری تایبەت بە شێوازی ئیدارەدانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی، ئاڕاستەی سەرۆکی تۆڕەکە کرد، لای خۆیەوە دکتۆر نەبیل جاسم وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

لەکۆتایی پرۆسەی لێپرسینەوەکەدا، پەرلەمانتار رائید مالیکی رایگەیاند، بڕوای بەوەڵامەکانی بەڕێز نەبیل جاسم، سەرۆکی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی نەهێناوە.

لە کۆتایی دانیشتنەکەداو بەئامادەبونی 185 پەرلەمانتار، ئەنجومەن دەنگیدا لەسەر ئەوەی وەڵامەکانی بەڕێز سەرۆکی تۆڕی هەواڵی عێراقی بڕواپێکەر نەبوون.

دواتر بڕیاردرا دانیشتنەکە هەڵبگیرێت

 

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی راگەیاندن

12ی شوباتی 2024