لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمان به‌شداری‌ لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ گۆڕانی کەشوهەوا دەکات

لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان، به‌شداری‌ لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ گۆڕانی کەشوهەوا کرد، کە لە باڵه‌خانه‌ی‌ پەڕلەماندا بەسترا، بۆ تاوتوێكردنی‌ کەیسەکانی ئاو و کشتوکاڵ و ئاسایشێ خۆراکی‌.
بە تەمەن سەرۆکی ڵیژنەکەو ئەندامە بەڕێزەکان لە میانه‌ی‌ به‌شداریکردنیاندا لە کۆنگرەی‌ ( گۆڕانکاری کەشوهەوا ــ ئاسایش ــ عێراق) کە فەرمانگەی توێژینەوەكانی‌ پەڕلەمان بەسەرپەرشتی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بەهاوکاریی لەگەڵ ڕێکخراوی پشتیوان بۆ پەرەپێدانی ئابوری سازیكرد، جەختیان لە گرنگی فریاکەوتنی‌ گۆڕانکاڕیەکانی کەشوهەواو و کاریگەری لەسەر ئاسایشی خۆراکی‌ وڵات کردەوە، سەرەڕای دابینکردنی ئاوی پێویست و کشتوکاڵ و هەموو ئەو فاكته‌رانه‌ی‌ كه‌ پەیوەندییان بە ژیانی مرۆڤەوە هەیە لە ئێستاو ئایندەدا، داواشیانكرد هەوڵەکان چڕبکرێنه‌وە بۆ دانانی چارەسەریە پێویستەکان لە لایەن تایبەتمەندەکانەوە، بۆ بەجێهێنانی پلانەکان و بەرنامەکان و ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی‌ کە کۆنگرەکە بڕیاری لەسەرداوە.
جێگه‌ی‌ باسه‌ كه‌ له‌ كۆنگره‌كه‌دا دوو دانێشتن به‌ستران، یەکەمیان تایبەتبوو بە گۆڕانکاری (ئاو و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی) دووهەمیشیان (کشتوکاڵ و ئابوری و ئاسایشی خۆراک)، بەئامادەبوونی بەرپرسانی‌ حکومی‌ و شاندو نێردراوە دیپلۆماسیە جیاوازەکان.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٢/٥/٢٠٢٣