لەمیانی چاودێریكردنی كۆنگرەیەكی فراوان لەبارەی گۆڕانكاری كەش و هەواو ئاسایش لەعێراق.. جێگری یەكەم: دۆخی كەش و هەوا لەعێراق مەترسیدارە بەهۆی كەڵەكەبووەكانی رژێمی لەناوچوو و سازشەكانی و جەنگەكانی وێڕایی هۆكارەكانی تر

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی یەك شەممە 21ی ئایاری 2023, چاودێری كۆنگرەی گۆرانكاری كەش و هەواو ئاسایشی كرد لەعێراق, كە فەرمانگەی گەڕان و لێكۆڵینەوەكانی پەرلەمان بەهاوكاری لەگەڵ رێكخراوی سەند بۆ گەشەپێدان ئابوری رێكیخست, لەژێر ناونیشانی (خۆمان دەگونجێنین بۆ ئەوەی پارێزراوبین.. پارێزراوبین بۆ ئەوەی بەردەوامبین.. بەردەوامدەبین بۆ ئەوەی گەشەبكەین), بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و نوێنەرانی سەرۆكایەتی كۆمارو وەزارەتە پەیوەندارەكان و ژمارەیەك لە باڵیۆزەكان و خاوەن پسپۆڕییەكان.
مەندەلاوی جەختیكرد, ئەوەی ئەمڕۆ پێیدا تێپەڕدەبین دۆخێكی زۆر مەترسیدارە, بەهۆی كەڵەكەبووەكانی رژێمی لەناوچوو و گوێپێنەدانی و سازشەكانی, وێڕای جەنگ و دەستدرێژییەكانی و ئاڵۆزییەكان, لەگەڵ كاریگەری دۆخی كەش و هەوای جیهانیی, كە كاریگەری لەسەر كۆی كەرتەكان كردووەو رەنگدانەوەی نەرێنی هەبووە لەسەر كەشوهەوا لە عێراق.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٥/٢١