لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمانی یادی دەرهێنەری کۆچکردوو تاهیر مەتی و کارە هونەریەکانی دەکاتەوە لە چلەکەیدا
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان، بەبۆنەی ڕۆژی چلەییەکەیەوە، یادی دەرهێنەری کۆچکردوو تاهیر سەعید مەتی و کارە هونەری و تەواوکاریەکانی دەکاتەوه.
(بەتەمەن سەرۆکی) لیژنەکە بەڕێز فاروق حەنا عه‌تو لە وتارێکیدا له ئاهەنگی ماڵئاواییدا كه ئه‌مڕۆ لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر بەڕێکرا، ڕوونیكرده‌وه كه ناتوانرێت هونەرمەندی کۆچکردوو و ژیاننامه پڕ به‌رهه‌مداره‌كه‌ی بەچەند وشەیەک کورت بکرێتەوە، چونکە ژیانی خۆی بۆ هونەر تەرخان کردبوو وەئەو ناخۆشی و ناڵاندنەکانی گەلەکەی هەڵگرتبوو و پیشانیانی داوە، بە خەستکردنەوەی لەسەر کارە بەڵگەدارەکانیدا، هه‌روه‌ها ڕۆڵێکی دەرکەوتووی هەبوو لە بەڵگەدارکردنی کارەکانی کۆچپێکردنی مه‌سیحیه‌كان لەلایەن ڕێکخراوی داعشی تیرۆریستیەوە، له‌ڕێگه‌ی فلیمە دۆكۆمێنتاره‌كه‌یدا به‌ناوی ( خۆڕاگرین و دەمێنینەوە لەگەڵ قەلاچۆکردنیشماندا) کە لەفیستیڤاڵی ئۆسکار لە قاهیرە خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا، سەرەڕای دەرکردنی زۆر فلیمی تر كه دیارترینیان (ناڵاندنەکانی ڕۆڵەکانی پارێزگای نەینەوا، جل‌و بەرگە میللیه‌كان، خواردنە میللیه‌كان، پیشەسازیە میللیه‌كان، نەریتی ئێزیدیەکان، وە لە ڕابووردووی بەغدیدا، وە تیشکێک لە کوورەی خۆر) کە ئەوە فلیمیکی دۆكۆمێنتارییه لەسه‌ر سابیئەی مەندائی.
ئاهەنگەکە به کردنەوەی دوو پیشانگا بۆ پولەکان و وێنە کامێراییەکانی هونەرمەندی کۆچکردووی تێدابوو و لەهۆڵی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کلدانی لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢/٢/٢٠٢٤