دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا بەشێوەیەکی مەیدانی بەڕێوەچوونی کاروباری رۆژانەی فەرمانگەو فەرمانبەرانی ئەنجومەن بەسەر دەکاتەوەو فەرمان دەکات بە سەرلەنوێ ئامادەکردنەوەو نۆژەنکردنەوەی بیناو پێشخستنی خزمەتگوزاریەکان تیایاندا

بەمەبەستی بەدواداچون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچونی کاری رۆژانەو، لە چوارچێوەی سەردانە مەیدانیەکانیدا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بە یاوەری بەڕێز سەفوان بەشیر، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارو بەڕێوەبەرە گشتیەکان، رۆژی پێنج شەممە2024/2/1 ، سەردانی سەرجەم بەش و فەرمانگەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و یەکەکانی کرد، بۆ ئاگاداربون لە پێداویستیەکان و نەهێشتنی ئەو ئاستەنگانەی روبەڕوی کاری فەرمانبەران دەبێتەوە.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، لەمیانی سەردانەکەیدا هەردوو فەرمانگەی ئەندازەو دارایی راسپارد، بە سەرلەنوێ ئامادەکردنەوەو نۆژەنکردنی بیناو خزمەتگوزارییەکان تیایاندا، بەجۆرێک شیاوی پێگەی دامەزراوەی یاسادانان بێت.

بەڕێزی، ئاماژەشی بە بایەخی بەرەوپێشبردنی توانای فەرمانبەران کرد، بەگوێرەی رێوشوێنە کارگێڕی و یاساییەکان و پێویستیەکانی بەرژەوەندی گشتی.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

پێنج شەممە 1ی شوباتی 2024